به‌پرسێكی تورك جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه
"سبه‌ی ئاگربه‌ست كۆتایی دێت"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، واده‌ی ئاگربه‌ست له نێوان سوپای توركیا و هه‌سه‌ده سبه‌ی شه‌و كاتژمێر ده ته‌واو ده‌بێت و دواتر درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌والی فه‌ره‌نسای راگه‌یاندووه، دوا واده بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سبه‌ی شه‌و كاتژمێر ده‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای كشانه‌وه‌یه هێزه‌كان سووریای دیموكرات، توركیا ده‌یه‌وێت له نێوان گرێ سپی و سهرێكانیێ ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكات.
به‌رپرسه توركه‌كه ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تا ناوچه‌ی ئارام به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژی 120 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، دواتریش به هه‌مان قووڵایی بۆ 444 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه.
پێشتریش هه‌سه‌ده رایگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ی لێكتێگهیتشنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، پێویسته هێزه‌كانیان ته‌نیا له ناوچه‌كانی سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی بكشێننه‌وه، به‌ڵام دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره، به‌رپرسانی توركیا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ناوچه‌ی ئارام به قووڵایی دیاریكراو "32كم" و درێژی 444 كیلۆمه‌تر تا ده‌گاته سنووری عێراق "هه‌رێمی كوردستان" درێژ ده‌بێته‌وه، تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كی روون و ئاشكرا له‌باره‌ی رووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B