ئێران.. له 9 مانگدا 3 ههزار كهس خۆیان كوشتووه
لێکەوتەی بێکاری و کێشەی کۆمەڵایەتیە
K24 – ههولێر:
لە جیهاندا ئامارەکانی خۆکوژی لە ئێراندا لە ئاستێکی خراپ دایه و بە پێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری ئێران، لە 9 مانگی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار کەس خۆیان کوشتووە، دەرووناسانیش زۆر بوونی رێژەی خەمۆکی لەو وڵاتە کە لێکەوتەی بێکاری و کێشەی کۆمەڵایەتیە بە هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی دەزانن.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، رۆژانە زیاتر لە 11 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان دەکوژن، تەنیا لە 3 مانگی رابردوودا 3 حاڵەتی ئەو خۆکوژیانە لە بەر چاوی خەڵک بوونە و لە 9 مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژی لە ئێران 20 لەسەد بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.