به ڤیدیۆ.. هه‌سه‌ده زریپۆشێكی سوپای توركیا تێكده‌شكێنێت
به‌ڵگه‌نامه به جێماوه‌كانی سه‌ربازان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه و هه‌سه‌ده ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی سه‌ربازی توركیای له گرێسپی تێك‌شكاند.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه هه‌سه‌ده بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا تێكشكاوه و سووتاوه، ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی چه‌ند سه‌ربازێكیش نیشان ده‌ده‌ن كه جێماون.
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه.
ئ. م