یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی سووریا له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست
باسی "نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی سووریا، بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و راگه‌یاندنی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ناڕوونه.
بوسه‌ینه بۆ كه‌ناڵی "مه‌یادینی" لوبنانی گوتی: "سووریا ناتوانێت نموونه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كوردستانی عێراق قه‌بووڵ بكات".
لای خۆیه‌وه مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی راگه‌یه‌ندراوه قه‌بووڵی ده‌كه‌ن و سوپاسی به‌رخودانی شه‌ڕڤانانیش ده‌كات.
مه‌زڵووم عه‌بدی راشیگه‌یاندووه، راگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته، به‌هۆی به‌رخودان و تێكۆشانی شه‌ڕڤانانه‌وه بووه.
راشیگه‌یاند، ته‌نها رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانیان نه‌ك گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.
ماوه‌ی 9 رۆژه توركیا، له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاندووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
ئ. م