سەرەڕای ئاگربەست تورکیا سەرێکانی بۆردومان كرد
توركیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێكانیدا گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌یه
K24 - سه‌رێكانی:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، شەڕ لە نێوان ھەسەدە و سوپای توركیا لە سەرێكانی بەردەوامە و به‌هۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر گوندی رزگا، له‌نێوان سه‌رێكانی و دربێسی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
تۆپبارانی تورکیا لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو، ئەمەریکا و تورکیا ئاگربەستیان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و دەبوو بۆ ماوەی 120 کاتژمێر هێزەکانی یەپەگە بچنە دەرەوەی ناوچەی ئارام.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و له‌كاتێكدا توركیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێكانیدا گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌یه.
ئه‌مڕۆ 10 رۆژه سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كاته سه‌ر سه‌رێكانی.
ئ. م