سه‌رۆكی چیك له‌سه‌ر كورد هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا
"خیانه‌ت له كورد كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
میلۆش زیمان، سه‌رۆكی چیك، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا)، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره "خیانه‌ته" به‌رامبه‌ر به كورد.
میلۆش زیمان، رایگەیاند، توركیا "تاوانی جەنگی لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)" ئەنجامداوە بەرامبەر بە كورد و ھاوكاری تیرۆریستانی كردووە و نابێت ببێتە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمه‌ریكا و یەكێتی ئەوروپا خیانەتیان لە كورد كرد، لە كاتێكدا ئەوان لە شەری دژی داعشدا ھاوكاریان كردوون و ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە شەڕی دژی داعش بەردەوامن.
گوتیشی: "كاتێك كارمان پێیان هه‌بوو بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش، رێزمان ده‌گرتن، ئێستاش ده‌ستبه‌رداریان ده‌بین".
میلۆش زیمان، ره‌وشه‌كه‌ی به خیانه‌تی هاوپه‌یمانانی رۆژئاوا چوواند، كاتێك له ساڵی 1938، به‌ر له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، پشتیان له چیك و سلۆفاكیای پێشوو كرد.
ئ. م