توركيا كوردێك ده‌كاته وه‌زیری به‌ڕێوه‌بردنی "ناوچه‌ی ئارام"
فه‌رمان به میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات شه‌ڕ رابگرن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له "سوپای ئازادی سووریا" رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره فه‌رمانی به میلیشاكان كردووه شه‌ڕ رابگرن و پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن.
وێباستی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا فه‌رمانی به‌و میلشیایانه كردووه كه له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" شانبه‌شانی ده‌جه‌نگن، پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاندووه، توركیا داوای له‌و گرووپه چه‌كدارانه كردووه، له‌و شوێن و گوندانه بمێننه‌وه كه ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵیان دایه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، تا ئێستا سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان نه‌یانتوانیوه بچنه ناو سه‌رێكانی و گرێسپی، ئه‌گه‌رچی گه‌یشتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ی تێدا ماوه و لێی ده‌رنه‌چوون و پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه توركیا ناوچه‌ی ئارام راده‌ستی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی "سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا" بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی لۆكاڵی و پۆلیسی مه‌ده‌نی و هه‌واڵگری و بنكه‌ی سه‌ربازی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه توركیا پێشی رووداوه‌كان كه‌وتووه و محه‌مه‌د سه‌عید سلێمان، به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی كردووه‌ته وه‌زیر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام، كه بڕیاره له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" دایمه‌زرێنێت.
ئ. م