هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له دژی داعش ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا رایگرتبوو
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا، ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له رۆژی پێنجشه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست رێككه‌وتوون و هه‌سه‌ده‌ش پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌سته‌كه راگه‌یاندووه.
پێشتریش به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده رایانگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی داعش راده‌گرن و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" له رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستپێكرد و له چوارچێوه‌یه‌كی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، هێرشه‌كانی راگرتووه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا توركیا پابه‌ندی ئاگربه‌ست نییه.
ئ. م