بنه‌ماڵه‌ی لانه محه‌مه‌د راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
ئێواره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رووداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
بنه‌ماڵه‌ی لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری ئامانج بابانی، كه ئێواره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رووداوێكدا له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێن: "لانە پێنج مانگە داوای جیابوونەوە دەکات".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، بنه‌ماڵه‌ی لانه محه‌مه‌د، سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌ن هاوسۆز بوونه له‌گه‌ڵیان و بە بەرپرسیاریەتی بەرزی خۆیان لە ئازاری ئه‌وانیان كەمكردەوە و سوپاسی تایبه‌تی دامودەزگا ئەمنییەكانیش ده‌كه‌ن كە رۆڵی "پیشەییانەیان بینی و بێلایەنانە لەگەڵ كەیسەكە مامەڵەیان كرد".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: "كێشەی كچە نازدارەكەمان كێشەیەكی خێزانی بووە، نەك كێشەی سیاسی و پەیوەندیدار بە ئازادی رۆژنامەوانییەوە، وەك ئەوەی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بەردەوامە لەسەر چەواشەكردنی رایگشتی و دەیەوێ لەسەر حسابی ژان و ئازاری ئێمە "وەبەرهێنانێكی پۆخڵ" لەم كەیسەدا بكات، كە ئەمە جگە لەوەی بەقوڵی ئێمە بریندار دەكات لەهەمانكاتدا دژی بەهای بەرگریكردنە لە راستی و ئازادی و دادپەروەریش".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی لانه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، به راوێژكردن بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و له‌لایه‌ن دوو پارێزه‌ره‌وه به‌ره‌و یه‌كلابوونه‌وه ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، كه ساڵانێكه لانه "ژیانێكی نەخوازراوی خێزانی بەرێدەكرد".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له دوو رۆژی رابردوودا هه‌وڵیان داوه، "چه‌واشه‌كارییه‌كان رابگیرێن له باره‌ی كه‌یسه‌كه و "كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی" هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كردبا كاتێك بینرا له پزیشكی دادی "تەرمی جوانەمەرگ و مناڵەكەمان بەجیا وەرگرتەوە، لە گۆرستانێكی جیاواز ناشتمانن و پرسەیەكی جیاوازمان بۆدانان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "بەداخەوە ئێمە لەمكاتەدا كە هەرتەنیا باری كۆستی كچە بەناحەق كوژراو‌و منداڵەكەیمان بۆ هەڵدەگیرێت، ناچار كراین ئەم رونكردنەوەیە بنوسین و دەرگای بوختان و چەواشەكاری كڵۆم بدەین"، "لەكۆتایدا هیوادارین ئەو كارەساتە بەسەر هیچ خێزانێكدا نەیەت و هیچ هاونیشتمانییەكی كوردستان مەرگی ئازیزانی خۆیان نەبینن".
ئێواره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و هانوی جگه‌رگۆشه‌یان، له‌ناو ئۆتۆمبێلێك له نزیك تێرمینالی سلێمانی كوژران، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، ئامانج هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی كوشتووه و دواتریش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئ. م