توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی راگه‌یاند
هه‌سه‌ده: توركیا به‌رده‌وامه له تۆپباران كردن
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و میدیاكانی نزیك له هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، توركیا به‌رده‌وامه له تۆپباران كردن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، سه‌ربازێكی توركیا له‌سه‌ر سنوور كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، هه‌سه‌ده له گرێسپی به دژه تانك سه‌ربازانی توركیای كردووه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی نزیك له هه‌سه‌ده بڵاویانكرده‌وه، توركیا گوندی "قزه‌لی" سه‌ر به عه‌ین عیسا بۆردومان ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتن، لای خۆیه‌وه هه‌سه‌ده‌ش پابه‌ندبوونی خۆی به‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاند.
ئ. م