میلشیاكانی "سوڵتان موراد" دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی له سه‌رێكانی ده‌كوژن
كوشتارگه‌ی میلشیاكانی سوڵتان موراد له سه‌رێكانی
K24 - سه‌رێكانی:
میلشیاكانی "سوڵتان موراد" كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كوژن.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌رمی دووكه‌س له نزیك ئۆتۆمبێلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه‌وتووه و له‌لایه‌ن ئه‌و میلشیایانه كوژراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا میلشیاكان پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوونه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كداران بێگوێدانه به‌های خوێنی مرۆڤ، وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كان گرتووه و بڵاویانكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له چه‌كداره‌كانیش كه له وێنه‌كه ده‌رچووه، به ئیمۆجی ده‌موچاوی خۆی داپۆشیوه.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسراوه: "السلطان مراد - كتیبة صقر الاسلام".
.jpg)
.jpg)
ئ. م