فۆكس نیوز: توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر 50 بۆمبی ناووكی ئه‌مه‌ریكادا گرتووه
ئه‌مه‌ریكا پلانی چۆڵكردنی ئینجه‌رلیك تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پلانی چۆڵكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیك تاوتوێ ده‌كات، به گوێره‌ی فۆكس نیوز، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیایه بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
به گوێره‌ی فۆكس نیوز، به‌رپرسێكی توركیا به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندووه، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا فه‌رمانی دهستبهردارگرتنی ئه‌و مووشه‌كه ناووكییانهی داوه، كه هی سه‌رده‌می جه‌نگی سارده و له جۆری B61.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌ردۆغان پێشتر ئاماژه‌ی به پلانی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ به‌ره‌پێدانی وزه‌ی ناووكی.