ئه‌ردۆغان له بڕیارێكی په‌شیمان ده‌بێته‌وه
له باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنجشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه.
فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌رپرسی رایگه‌یاندن سه‌رۆك كۆماری توركیا، له تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیاره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ مایك پێنس كۆببێته‌وه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌تیكردبۆوه له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه، كه پێشتر كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، شاندێكی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سوریا) له‌گه‌ڵ ئه‌دۆغان كۆده‌بێته‌وه.
ئ. م