راوێژكارێکی سەرۆکی سووریا ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا ئاشكرا ده‌كات

ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا دابڕاندنی به‌شێكی خاكی سووریا و عێراقه‌

K24 - هه‌ولێر:

راوێژكارێکی سەرۆکی سووریا دەڵێت ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا دابڕاندنی به‌شێكی خاكی سووریا و عێراقه‌.

بوسه‌ینه‌ شه‌عبان راوێژكاری بەشار ئه‌سه‌دی سەرۆکی سووریا رایگەیاند، ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا دابڕاندنی به‌شێكی خاكی سووریا و عێراقه‌ و گوتیشی: "پێشبینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی نێوان توركیا و سووریا له‌ سۆچی ده‌كه‌ین".

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی 8 رۆژە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

ئ. م