"ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە عادل عەبدولمەھدی دەكات"
سەفین دزەیی: ھەرێمی كوردستان ئامادەی چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ بەغدا
K24 - ھەولێر
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی عێراق وای لە حکوومەت کردووە لە بری چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە و داواکاری خۆپیشاندەران بێت.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواو لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات و ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکانیشە لەگەڵ بەغدا.