سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كرد
سوپاس بۆ ئێوه و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد.
سه‌رۆك بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی نووسیویه‌تی: سه‌رۆك ماكرۆن، سوپاس بۆ ئێوه و گه‌لی فه‌ره‌نسا.
ئه‌م سوپاسكردنه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ماكرۆن و گه‌لی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵه برینداره‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێره‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كرا.
President Macron, thank you and thanks to the people of France.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) October 22, 2019