كوردێكی رۆژئاوا له‌به‌رده‌م باره‌گایه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆی سووتاند
ره‌نگه به‌پاڵنه‌ری سیاسی بووبێت
K24 – هه‌ولێر:
له به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه. ده‌ستبه‌جێ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
سیلڤان گیلوم جنتیڵ، گوته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه و دوای ئاگرله خۆبه‌ردانی به هێلیكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی لۆزان و خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
گوتیشی: به هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه پرسیار له پاڵنه‌ره‌كانی خۆسووتاندنی بكرێت، به‌ڵام ئێمه گومان ده‌كه‌ین ئه‌و به پاڵنه‌ری سیاسی خۆی سووتاندبێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندریه ماهیچ، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ست به خه‌م و په‌ژاره ده‌كه‌ین و تاساوین به‌و رووداوه‌ی كه كه‌سێك له به‌رده‌م باره‌گاكه‌مان قوربانی به گیانی بدات و دواتر هه‌وڵی هاتنه ناو بینای كۆمیسیۆن بدا.
هه‌روه‌ها گوتی: كارمه‌ندانی ئه‌منی فریای كه‌وتوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین چاك بێته‌وه.