وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هێشتا بڕیاری كۆتاییمان له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانمان له سووریا نه‌داوه
"له داهاتوودا سه‌رجه‌م بژارده‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێشتا واشنتن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌داوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كورد، كه هاوپه‌یمانی واشنتنن له جه‌نگی دژ به داعش، نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتایی".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ جه‌یمس جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی سووریا، له میانه‌ی گوتارێكدا له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه تایبه‌ت بوو به رۆژئاوای كوردستان، گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ین دیاریكردنی سیاسه‌تی داهاتووی ئێمه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی له‌ناوبردنی داعش و دواتر ته‌واوی بژارده‌كان له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ین".
H.B