تورکیا ئاماری کوژراوانی میلیشیاکانی لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدە کوژراون
K24 – ههولێر:
93 چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كوژراون.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵو بڵاوی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا، 93 چەكداری گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆن كوژراون و زیاتر لە 350 ی دیكەش بریندار بوونە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەل رەفعەت لە ئەنجامی شەری نێوان گروپەكان و ھەسەدە، چوار چەكدار كوژراون.
لە ئێستادا رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا هەیە و بە گووتەی بەرپرسانی تورکیا جەنگ وەستاوە و ئەو ناوچە ئارامەی ئەنقەرە پێشنیازی کردبوو دروست دەکرێت.
H.J