نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا رادەگەیەنێت
رووسیا و تورکیا رێککەوتنیان لەبارەی کشانەوەی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو
K24 – ههولێر:
نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە رێككەوتنی رووسیا و توركیا دەبارەی رۆژئاوای كوردستان دەكات.
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێشوازی لە ھەر كارێك دەكەن كە بۆ نزمكردنەوەی ئاستی شەڕ و پاراستنی خەڵكی سڤیل لەسەر بنەمای پەیمانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا مرۆییەكان ھاوكار بێت.
ئاماژەی بەوەش كرد ئاگاداری دانوستانەكانی رووسیا و توركیان دەربارەی دۆخی باكووری رۆژھەڵاتی سووریا.
ئاماژە بەوەش دەكات، رێگەی چارەسەری سیاسی كێشەی سووریا دوور و درێژە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان رووسیا و تورکیا، هێزەکانی هەسەدە بە قووڵایی 32کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دەکشێنەوە لە منبج و تەل رەفعەتیش، هەسەدە دەکشێتەوە.
هەروەها دهورییهی هاوبهشی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرههڵاتی ناوچهی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵی 10 كیلۆمهتر جگه له شاری قامیشلۆ له ئهركدا دهبن.
H.J