كوبانێ سوپاسی پوتن ده‌كات
دوای رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شویگۆ، له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، په‌یوه‌ندی كرد به مه‌زڵوم كوبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، شویگۆ، به مه‌زڵوم كوبانێی راگه‌یاندووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له ناوچه‌كانی هاوسنووری توركیا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها پێی راگه‌یاندووه، ئه‌و هێزانه ئه‌ركیان پاراستنی هاووڵاتیانی كورد ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و پێویست ناكات هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ به‌شداری كردووه و باس له هه‌نگاوه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا كراوه.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، شویگۆ به‌ڵێنی داوه ژماره‌یه‌كی زیاتری هێزی ئه‌منیی رووسیا له‌و ناوچانه بڵاو بكرێنه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، مه‌زڵوم كوبانێ سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی كردووه، بۆ رێگرتن له هێرشه‌كانی توركیا و دابینكردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیانی كورد.
رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له سوچی بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، كۆبوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتن و ئه‌ردۆغان كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. دواتر سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
ده‌قی یادداشتی له‌یه‌كگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسی و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمایه‌تیی سووریا و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپات كرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازیی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت، كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵیی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانیی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووریی نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانیی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵیی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ، له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانیی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشته و هه‌ماهه‌نگیی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی.