ھەسەدە لە چەند ناوچەیەكی دیكە كشایەوە
شەوی رابردوو شەڕ روویداوە
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە دربێسیێ و عاموودای رۆژئاوای كوردستان كشایەوە.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "ھەسەدە دەستی كردووە بە كشاندنەوەی ھێزەكانی لە چەند خاڵێكی نێوان دربێسیێ و عامودا لە گوندەكانی دەوروبەری پارێزگای حەسەكە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان ھەسەدە و گرووپە چەكدارەكان لە عەین عیسا و گوندەكانی تەل تەمر روویداوە.
دوای ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردسیتان كە لە 9ی ئەم مانگە دەستیپێكرد. رێككەوتن لەنێوان ئەمەریكا و توركیا كراوە بۆ كشانەوەی شەڕڤانانی ھەسەدە لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوی كوردستان.