هەسەدە: سەرەڕای ئاگربەست هێرشمان دەکرێتە سەر
ئێمە بەرپرس نین لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە
K24 – ههولێر:
موستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، رایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هێرشانکردووەتەوە سەر سێ گوندی سەرێ کانی و ئاگر بەستیان شکاندووە.
موستەفا بالی ئەم هێرشەی تورکیا بە شکاندنی ئاگربەست دەزانێت و دەڵێت، ئێمە مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین و بەرپرسیار نین لە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە.
داواش لە هەموو لایەنەکان بە تایبەت ئەمەریکا دەکات لێپرسینەوە لە شکانی ئاگربەست بکەن.
لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکوومەتی سووریاش بڵاویکردووەتەوە: "تیرۆرستەکانی سەر بە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تەل زەیاب لە باشووری رۆژئاوای سەرێ کانی".
H.J