پێنتاگۆن: سیاسه‌تی توركیا بۆ چوونه خولگه‌ی رووسیا درووست نییه
پێویسته توركیا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه هه‌نگاو بنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپر، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و توركیا پیشاندا.
مارك ئێسپه‌ر گوتی: پێویسته توركیا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه هه‌نگاو بنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئێسپه‌ر گوتی: ئێمه ده‌بینین توركیا تا دێت زیاتر له خولگه‌ی رووسیا نزیك ده‌بێته‌وه. پێویسته توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی جێگیر وه‌ك پێشوو بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به هۆی هێرشه‌كانییه‌وه، توركیا هه‌موومانی رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ئاڵۆز كرده‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئاراسته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا گرتوویه‌تییه به‌ر درووست نییه و كاتێك ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا هێرش بكاته سه‌ر باكووری سووریا ره‌چاوی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكایان تێدایه.