ئه‌مه‌ریكا: له باكووری سووریا 100 كه‌سی داعش رایانكردووه و نازانین له كوێن
ئێستا نازانین له كوێن
K24 – هه‌ولێر:
جیمس جیفری، نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، رایگه‌یاند، زیاتر له 100 كه‌سی سه‌ر به داعش به هۆی هێرشی توركیاوه له باكووری سووریا رایانكردووه.
جیمس جیفری له به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ده‌توانم بڵێم ره‌نگه ژماره‌كه له 100 كه‌س زیاتر بێت و ئێستا نازانین له كوێن.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا دا، سوپای توركیا ده‌ستیی به هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا كرد.
جیمس جیفری گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن له پاراستنی زیندانه‌كان و پارێزگاری كردن له‌و كه‌مپانه‌ی ده‌ستگیركراوانی داعشیان تێدایه.