5 ژنی داعش و 18 منداڵی راكردووی كه‌مپی هول ده‌ستگیركرانه‌وه
خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا و توركیا و ئۆزبهكستانن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان، توانیان 5 ژنی سه‌ر به رێكخراوی داعش و 18 منداڵیان دهستگیربكهنهوه، كه له كه‌مپی هوله‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی عێراق رایانكردبوو.
ئه‌و ژنانه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا و توركیا و ئۆزبهكستانن و خۆیان و منداڵه‌كانیان له كه‌مپی هول رایانكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری هاواری نزیك له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌و ژنانه له لایه‌ن هێزی ناوخۆییه‌وه ده‌ستگیركراوون.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ژنانه له 19ی ئۆكتۆبه‌ر توانیویانه رابكه‌ن و له‌و رۆژه‌دا به گشتیی 14 ژن و 21 منداڵیان رایان كردووه. رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ریش توانراوه هه‌وڵی راكردنی 32 ژنی سه‌ر به رێكخراوی داعش پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
كه‌مپی هول ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و گه‌وره‌ترین كه‌مپی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشه و 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه.