ئه‌ردۆغان تۆڵه‌ی دژایه‌تیكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه
"هیچ هێزێكی كوردی له باكووری سووریا قبووڵ ناكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كاتی هات، ده‌رگای ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌رانی سووریادا ده‌كه‌ینه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، "توركیا خۆڕاگره و به‌ڕووی هێرشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوپه‌یمانه‌كانمان له به‌ڵێنه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌مییان كرد". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ستراتیژیه‌تی توركیا له‌ناوبردنی راسته‌وخۆی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: "به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" توانیومانه 795 چه‌كداری یه‌په‌گه له‌ناو ببه‌ین، له‌كاتێكدا رووبه‌ری 4220 كیلۆمه‌تری چوارگۆشهشمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له باكووری سووریا كۆنترۆڵ كردووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه به ناوێكی نوێ و جل و به‌رگێكی نوێ یانیش میدیایێكی نوێوه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز رێگه به بوونی هێزێكی كوردی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نادات.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی مۆڵه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌ی "ئارام" جارێكی دیكه ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، توركیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه هه‌موویان پان بكاته‌وه".
H.B