مه‌زڵووم عه‌بدی: توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندی ئاگربه‌ست نین
به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌م لایه‌نانه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند شه‌ڕ كۆتایی هات و رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی واژۆ كرد، به‌ڵام پابه‌ندی ئاگربه‌ست نییه.
مه‌زڵووم له تویته‌ری فه‌رمی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و "جیهادیانه‌ی كه توركیا به ئۆپۆزیسیۆنی سووریا" ناویان ده‌با، پابه‌ندی ئاگربه‌ست نین له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی هێرشیان كردووه و ئاگربه‌ستیان پێشێل كردووه.
عه‌بدی له تویته‌كه‌ی داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كات كه ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و توركیا پابه‌ند بكه‌ن به ئاگربه‌سته‌كه.
ئ. م