سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عەبدولحەمید دەروێش ده‌كات

پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید دەروێش

K24- هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریا، سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و ھاوخەبات و ھەڤاڵانی کۆچکردوو کرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عەبدولحەمید دەروێش:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی عەبدولحەمید حاجی دەروێش

بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریامان پێ گەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و تەواوی ھاوخەبات و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاك عەبدولحەمید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

٢٤ـی١٠ ـی٢٠١٩

H.B