تره‌مپ: هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین داعش بیره‌نه‌وته‌كان كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه
له خه‌می بیره نه‌وته‌كانی سووریایه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی سووریا كه له وتاره‌كه‌یدا رۆژی چوارشه‌ممه باسی كردووه له نێوان توركیا و كورد، له ژێر ده‌ستی داعشدا بوون، ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری كورد ئازادیان كردوون.
تره‌مپ له تویتێكی نوێ‌دا له باره‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه ده‌ڵێت: "ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی دوێنێ له وتاره‌كه‌مدا باسم كرد، له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا له هاوكاری كورد كۆنتڕۆڵی بیره نه‌وته‌كانی كرد، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه‌ناده‌ین جارێكی دیكه داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێته‌وه".
دوێنێ چوارشه‌ممه، 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، دۆناڵد تره‌مپ وتارێكی تایبه‌ت به ره‌وشی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، كه ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ سه‌ربازانیان ناردووه‌ته سووریا، به‌ڵام هه‌شت ساڵ له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئیداره‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بمێننه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی وتاره‌كانی تره‌مپ، پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بۆ پاراستنی بیره‌نه‌وته‌كان له‌و وڵاته بهێڵێته‌وه.
ئ. م