ناتۆ: پشتیوانی له ئه‌نجامدانی هێرشی توركیا له سووریا ناكه‌ین
"ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بڕیار له‌باره‌ی دۆخی سووریا بدات"
K24- هه‌ولێر:
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دووپاتیكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پشتیوانی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ناكات و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و پرسه بدات.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "پێشنیازی ئه‌ڵمانیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا له ژێر كۆنترۆڵی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌كرێت به‌شێك بێت له گه‌وره‌ترین چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی سووریا، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ركی كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه نه‌ك ئه‌ركی ناتۆ".
سكرتێری ناتۆ جه‌ختی كرده‌وه، "كارێكی ئه‌رێنی ده‌بێت، كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه بدات، ناتۆ و ئه‌ڵمانیاش بیرۆكه و پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ دۆخی سووریا هه‌بێت".
دووپاتیشی كرده‌وه، "هیچ داواكارییه‌ك نه‌بووه بۆ ناردنی شاندێكی ناتۆ بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، دواتریش ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌نیگێرت كرامپ - كارینپاوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا خستوویه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه پێویستی به بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
شه‌وی رابردووش، ستۆڵتنبێرگ گوتبووی، "هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی سووریاوه بدرێت" دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌وان پشتیوانی له رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سووریا ده‌كه‌ن" كه به گوته‌ی خۆی، "ئه‌و رێككه‌وتنه بنه‌مای گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ململانێكان".
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
H.B