"واشنتن ئه‌برامزه‌كانی ره‌وانه‌ی سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی سووریا ده‌كات"
"یه‌په‌گه له پارێزگاریكردنی بیره نه‌وتییه‌كان هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "نیوز ویك"ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن بڵاویكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به نیازه تانكه ئه‌برامزه‌كانی ره‌وانه‌ی ناوچه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له بیره نه‌وته‌كان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی كۆشكی سپی، سوپای ئه‌مه‌ریكا نیوه‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی لیوای تانك و زرێپۆشه‌كانی "ئه‌و لیوایه له 3 كه‌تیبه پێكهاتووه و هه‌میشه 90 تانكی ئه‌برامز له‌خۆ ده‌گرێت" ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئه‌مه‌ریكا به نیازه 15 تانگی ئه‌برامز به ستافی ته‌واوه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌ی راگه‌یاندووه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هاوبه‌شیكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له‌و بیره نه‌وتییانه به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ر له كه‌مێكیش دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكی نوێ‌دا له باره‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی دوێنێ له وتاره‌كه‌مدا باسم كرد، له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری كورد كۆنتڕۆڵی كردوونه‌ته‌وه و، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه‌ناده‌ین جارێكی دیكه داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێته‌وه".
پیشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌كی كه‌م له سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌مێننه‌وه.
H.B