تره‌مپ: كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بچن كه بیره نه‌وته‌كانی لێیه
"پێشتر ئه‌و بیره نه‌وتیانه له‌ده‌ست داعش بوون و به هاوكاری هێزه كوردییه‌كان رزگارمان كردوون"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتیكی نوێ‌دا دووپاتیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كورد به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بچن، كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لێیه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئه‌و چێژی له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدی وه‌رگرتووه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده رۆڵی ئه‌مه‌ریكای به گرنگ وه‌سف كردووه".
I really enjoyed my conversation with General @MazloumAbdi. He appreciates what we have done, and I appreciate what the Kurds have done. Perhaps it is time for the Kurds to start heading to the Oil Region!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 24, 2019
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌وه‌شی كرد، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به داعش ناده‌ن جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌دا بگرنه‌وه".
تره‌مپ گوتیشی: "ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی باسیان ده‌كه‌م، پێشتر له ده‌ست چه‌كدارانی داعش بوون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هێزه كوردیه‌كان رزگاریان كردن".
H.B