مه‌زڵووم عه‌بدی سوپاسی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

"پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان یه‌كبگرن"

K24 - قامیشلۆ:

مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌، ستایشی سه‌رۆك بارزانی و حزبه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات كه‌ هاوكار بوون و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد یه‌كبگرن، به‌ تایبه‌ت لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا یه‌كبگرن و ناكۆكییه‌كانیان وه‌لاوه‌ بنێن.

مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،  وێڕای ئاگربه‌ست به‌ڵام توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێكانی.

عه‌بدی گووتیشی: "پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتن، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندی بڕیاری ئاگربه‌ست بن و هێرشه‌كانیان بوه‌ستێنن".

عه‌بدی گووتیشی: "رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكامان قبووڵ نه‌كردووه‌، باوه‌ڕيشمان به‌ لایه‌نی توركی نییه‌ و له‌ هێرشه‌كانیش به‌رده‌وامه‌".