توركیا: له هێرشێكی هێزه كوردییه‌كاندا 5 سه‌ربازمان له سه‌رێ كانی برینداربوون
هه‌سه‌ده: گروپه میلیشیاكان ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاگربه‌ست كردووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا برینداربوونی 5 سه‌ربازی سوپاكه‌یان له هێرشێكدا له سه‌رێ كانیێ راگه‌یاند و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ش بۆ شه‌ڕڤانانی كورد درێژ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كینۆ گابرێل، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" دووپاتیكرده‌وه، "وێڕای پابه‌ندبوونمان به بڕیاری وه‌ستاندنی شه‌ڕ و كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئاگربه‌ستی تێدا راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام سوپای توركیا و گروپه "تیرۆریستییه‌كانی" سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان و جه‌نگی پاكتاوی نه‌ژادی دژ به گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامن".
گابرێل گوتیشی: "له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه گروپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به پاڵپشتی سوپای داگیركاری توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی پیاده‌یان بۆ سه‌ر گونده‌كانی مه‌ناجیر، ئه‌سه‌دییه و مشێرفهی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئاگربه‌ست به هێرشی سه‌رزه‌مینی و تۆپباران كردن ده‌ستپێكردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌و گوندانه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و تا نووسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵیان له رووبهڕووبوونهوهدان".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌دا هاتووه، "له كاتێكدا كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به بڕیاری ئاگربه‌ست ده‌كاته‌وه، مافی ره‌وای ئه‌وه‌شی هه‌یه كه به‌رگری له‌خۆی بكات و ئێمه به‌رپرسیارێتی ئه‌و پێشێلكردنه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی توركیا و داواش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردان بكات و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان بوه‌ستێنێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو واشنتن و ئه‌نقه‌ره له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رێككه‌وتنێك بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نێوان هه‌ردوو لادا واژۆ كرا.
H.B