ناسنامه‌ی براوه‌كانی ئه‌مڕۆی ماراسۆنی هه‌ولێر ئاشكرابوون
له ئاستی كچان دوو به‌شداربوو به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتنه خاڵی كۆتایی و بوونه پاڵه‌وان
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان٢٤ كۆتایی هات و ناسنامه‌ی براوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كچان و كوڕان و بۆ پێشبڕكێی ماوه 12 كیلۆمه‌تر ئاشكرا بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25 ئۆكتۆبه‌ری 2019، هه‌شته‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی زیاتر له پێنج هەزار کەس به‌رێوه چوو، جیا لهوهش٣٥٠ راکەری بیانیش به‌شدارییان له ماراسۆنه‌كه كرد، ماراسۆنه‌كه له سێ پێشبڕکێی له‌سه‌ر سێ ئاستی جیاواز ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت کە لەلایەن ١٥٠ ناوبژیوانەوە سەرپەرشتی پێشبڕکێیەکان دەکرێت.
پێشبڕکێی خێزانی درێژییەکەی چوار کیلۆمەتر بوو كه تێیدا له‌م ئاسته‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كرد و ماوه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بڕی.
براوه‌كانی ئاستی 12 كیلۆمه‌تری
ماراسۆنی ١٢ کیلۆمەتریش به‌ڕێوه چوو، ئەم پێشبڕکێیە لە شەقامی 40 مەترییەوە ده‌ستی پێكرد و راکەرەکان خولێک بە دەوری شەقامی ٦٠ مەتری سووڕانه‌وه، خاوەنی پلەی یەکەم ٧٠٠ دۆلاری وه‌رگرت و براوەی دووەم ٥٠٠ دۆلار و براوەی سێیەمیش ٤٠٠ دۆلاری پێبه‌خشرا.
له ئاستی كوڕان، ئه‌حمه‌د سوڵتان عه‌زیز پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا، كاتێك ماوه‌كه‌ی به 43 خولهك و 25 چركه بڕی.
زانیار به‌خیتار پله‌ی دووه‌می پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا، كاتێك ماوه‌كه‌ی به 45 خولهك و 4 چركه بڕی، جیا له‌وه‌ش مه‌حموود ئه‌حمه‌د بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می پێشبڕكێی ماوه 12 كیلۆمه‌تر.
له ئاستی كچان، فه‌رحناز سدیق و بوشرا ره‌ئووف كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێرانه‌وه هاتبوون پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان له پێشبڕكیی 12 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا، بوشرا ته‌نیا به 10 چركه پله‌ی یه‌كه‌می له به‌رژه‌وه‌ندی فهرحنازی هاورێی له‌ده‌ستدا.
سارا سالار پله‌ی سێیه‌می پێشبڕكێی 12 كیلۆمه‌تری برده‌وه كاتێك ماوه‌كه‌ی به یه‌ك كاتژمێر و 10 خولهك ته‌واو كرد.
كلارا پۆپ كه له ئه‌ڵمانیاوه هاتبوو، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، كڵۆی غیمهل كه خانمێكی فره‌نسی بوو پله‌ی شه‌شه‌می ده‌ستخست.
براوه‌كانی ماراسۆنی 42 كیلۆمه‌تری
ماراسۆنی تەواو کە بەپێی یاسا و رێنماییە جیهانییەکان كرا، مەودایەکەی ٤٢ کیلۆمەتر و ١٩٥ مەتر بوو، بەشداربووانی ئەم ماراسۆنە کە زۆرتر راکەری پرۆفیشناڵ بوون و تێیدا، چوار خول بە دەوری شەقامی ٦٠ مەتری سوورانه‌وه، براوەی یەکەمی ماراسۆنی ماوه‌درێژ له‌سه‌ر ئاستی پیاوان ئایساكی راكه‌رێكی وڵاتی كینیا بوو كه بووه پاڵه‌وانی ماراسۆنه‌كه و دوو هەزار دۆلاری ده‌ستخست، جه‌عفه‌ر مورادی براوەی دووەم بوو كه ١٣٠٠ دۆلار وه‌رگرت، عه‌بدولعه‌زیز هاینده راكه‌ری مه‌غریبی پله‌ی سێیه‌می پێشبڕكێی 42 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا.