کاردانەوەی پێنج خانمە یاریزان بەرامبەر بە کەوتنی سەرپۆشی یاریزانێکی دیکە دەنگدانەوەی هەبووە
لێبوردەیی و پێکەوە ژیان نیشان دەدات
K24 – ههولێر:
پێنج خانمە یاریزانی تۆپی پێ یارییەکەیان دەوەستێنن و چواردەوری یاریزانێکی تیمی بەرامبەریان دەدەن لە کاتی کەوتنی سەرپۆشەکەی تاکو سەرپۆشەکەی چاک بکات و کەس قژی نەبینێت.
ئەمە کارەی یاریزانانی یانەی شەباب ئوردن بەرامبەر بە یانەی عەمان بووە هۆی دڵخۆشی هاندەران و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.
ئەگەرچی بەهۆی ئەم کارەوە بۆ ماوەی 30 چرکە یارییەکە راگیرا، بەڵام یاریزانەکان پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتیان بۆ جیهان و وڵاتەکەی خۆیان کە ئوردنە گەیاند.
The Daily Mail
H.J