ترەمپ جارێکی دیکە باسی کورد دەکات

نوێترین تویتی ترەمپ لەبارەی رۆژئاوای کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە تویتێکی نوێیدا دەڵێت، تورکیا لەوە تێ دەگات کە تەقە لە کوردەکان نەکات کاتێک لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە.

دەشڵێت، بەمجۆرە پێویست ناکات من سزای گەورە بەسەر تورکیادا بۆ پێشێلکاریی بسەپێنم.

ئاماژەی بەوەشداوە، شتەکان باش دەڕۆن،  داعش لە لایەن کوردەوە پاسەوانی دەکرێن، تورکیاش وەک پلانی دووەم ئامادەیە.

H.J