دوای ئەنجامە خراپەکانی ئامازۆن سامانی جێف بیزۆس 7 ملیار دۆلار کەمدەکات

بۆ یەکەم جار دوای دوو ساڵ دابەزینی تۆمارکرد

K24 – هه‌ولێر:

سامانی جێف بیزۆس دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئامازۆن نزیکەی حەوت ملیار دۆلار دابەزی.

ئەو دابەزینەی سامانی بیزۆس دوای بڵاوبوونەوەی داتا نەرێنییەکانی کۆمپانیای ئامازۆن دێت، کە ئەنجامی کاری وەرزانەی بۆ یەکەم جار دوای دوو ساڵ دابەزینی تۆمارکرد. 

پشکەکانی ئامازۆن دوای بڵاوبوونەوەی داتاکان بە رێژەی 9% بۆ ئاستی 118 دۆلار دابەزی، کە جێف بیزۆس خاوەنداری 57 ملیۆن و 610 هەزار پشک دەکات بەوەش سامانەکەی شەش ملیار و 900 ملیۆن دۆلار دابەزین تۆماردەکات. 

ئەوەش بە مانای شکستی بیزۆس دێت لە لیستی دەوڵەمەندەکانی جیهان بەوەی ئاستەکەی لە بەرژەوەندی بیل گیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆف پاشەکشە دەکات. 

سەرەڕای ئەوە ئامازۆن بەرزبوونەوەی گەورەی لە رێژەی فرۆش تۆمارکردووە، بە جۆرێک %24 و نزیکەی 70 ملیار دۆلار لە چارەکی سێیەم بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە. بەڵام قازانجی بۆ هەر پشکێک 4.24 دۆلار دادەبەزێت بەرامبەر بە 5.74 دۆلار لە ساڵی 2018.