ئیلھام ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له رووی سیاسییه‌وه پشتیوانیمان نه‌كات پێشوازییان لێ ناكرێت
ئیلهام ئه‌حمه‌د په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیلھام ئه‌حمه‌د سەرۆكی دەستەی جێیه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتیك (مەسەدە) رایگەیاند، ئەگەر داواكارییە سیاسییەكانیان جێبەجێ نەكەن، لە رۆژئاوا پێشوازی لە ئەمه‌ریكییەكان ناكرێت.
ئیلھام ئەحمەد, تایبەت بە گۆڤاری (فۆرین پۆڵەسی) رایگەیاندووە، ئەمه‌ریكا ھاوكاری سیاسی رۆژئاوایان نەكردووە، تەنیا لە رووی سەربازی ھاوكاریان كردوون.
گوتیشی: "ئەگەر ئەمه‌ریكا ئامادە نەبێت ھاوكاریان بكات لە پرۆسەی سیاسی سووریا، ئەوا بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانیش پێشوازی لە سوپای ئەمریكا ناكەن".
شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، پێویسته هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه دواوه و پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا بكه‌ن.
ئ. م