چوار منداڵی رۆژئاوا بە تەنھا وەکو پەنابەر ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان
دایکیان کۆچی دوایی کردووە
K24 - ههولێر:
چوار منداڵی رۆژئاوا بە تەنھا وەکو پەنابەر ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان دوو تاچوار ساڵدایە، ئەوان دایکیان کۆچی دوایی کردووە و باوکیان لە رۆئاوای کوردستان ماوەتەوە، دەزگای خێرخوازی بارزانییش دەیەوێت بە ھاوکاریەکانیان، سەرپەرشتی ئەو منداڵانە بگرێتە ئەستۆی خۆی.
ئارمان تەمەنی تەنھا 14 ساڵە، لەگەڵ برا و خوشکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان، وەکو پەنابەر ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، تەمەنی خوشکە بچووکەکەی تەنھا 2 ساڵە، ئەوان خەڵکی کۆبانێن، پێش رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان، داکیان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان، چارەسەری شێرپەنجەی وەردەگرت، پێش ئەوەی ئارمان و براو خوشکەکانی بە دایکیان شاد ببنەوە، دایکیان گیان لەدەست دەدات.
ئێستا تەنھا نەنکیان کە تەمەنی 70 ساڵە، سەرپەرشتی 4 نەوەکەی دەکات، 3 رۆژ لە کەمپی بەردەرەش ماونەتەوە، بەڵام بەھۆی نەخۆشی نەنکیان و بچووکی تەمەنیان نەیان تووانیوە، لە کەمپی پەنابەران درێژە بە ژیان بدەن و لە رێی ناسیاوێکی نزیکیان بۆ ھەولێر گوازراونەتەوە.
دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکان، ھاوکاری پێشکەشی پەنابەران دەکات، دەیەوێت لە رێگای پێشکەشکردنی ھاوکاریيەکانی، سەرپەرشتی ئارمان و برا و خوشکەکانی و نەنکیشيان بکات.
باوکی منداڵەکان بەھۆی گیرانی رێگا سەرەکیيەکانی کۆبانێ و رێگريیەکانی تورکیا نەیتوانیە خۆی بگەیەنێتە ھەرێمی کوردستان.
ئ. م