رووسيا هۆشداری ده‌داته هه‌سه‌ده
له سنوور بكشێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایدەگه‌یێنێت، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووری توركیا نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا رووسیا و سووریا ناوبژیوانی ناكه‌ن و رێگه به توركیا ده‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
دیمتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملين) رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش كارێكی باشه.
جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده نه‌كشێته‌وه ئه‌وا رووسیا و سووریا كاری ناوبژیوانی ناكه‌ن و رێگه به هێرشی توركیا ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه له سه‌ر سنوور.
ئ. م