پێنج تانكەر بەنزین لە باشماخەوە گەڕێندرایەوە ئێران

بەنزینەكە كوالێتی خراپ بوو

K24 - ھەولێر

بەھۆی خراپی كوالێتی پێنج تانكەر بەنزین لە دەروازەی سنووری باشماخ گەڕێندرایەوە ئێران.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "لیژنەی تایبەت بەگەڕاندنەوەی باری نەشیاو و بێ کوالێتی، هەستان بەگەڕاندنەوەی 5 تەنکەر بەنزین بۆ خاکی ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن تاقیگەی سووتەمەنی باشماخەوە ئەنجامی پشکنینەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوو بەهۆی نەگونجاوی بۆ بەکارهێنان و خراپی کوالێتی یەکەی".

ھ.م