رووسیا هێزی ناتۆی بۆ باكووری سووریا قه‌بووڵ نییه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دژی بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: "مۆسكۆ بیرۆكه‌ی كۆنترۆڵكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه بیرۆكه‌یه‌كه كاری باشی لێناكه‌وێته‌وه".
لاڤرۆڤ به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "بیرۆكه‌ی كونترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ناتۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ كارێكی پۆزه‌تیڤی به‌دوادا نایه‌ت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "كاتێك باشه هه‌بێت پێویست نییه به‌دوای باشه‌دا بگه‌ڕێین، رێككه‌وتنێك له‌نێوان رووسیا و ئه‌نقه‌ره كراوه و دیمه‌شق و كورده‌كانیش پاڵپشتیی ده‌كه‌ن و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت".
له‌باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی: "له كرۆك و ئامانجی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه تێناگه‌ین بۆ ناوچه‌ی ئارام پێشنیازكراوه تا له ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت".
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت: "ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی له سۆچی له نێوان سه‌رۆكی رووسیا و سه‌رۆكی توركیا واژۆكراوه، مافی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تێدا ره‌چاوكراوه به كوردیشه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ته‌ئكیدی كرده‌ووه كه له‌و یاداشته‌دا رێز له هه‌موو لایه‌نه‌كان گیراوه، له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا و سه‌ركرده كورده‌كانی هه‌سه‌ده‌شه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.