جۆن كیری: تره‌مپ خیانه‌تی له كورد كرد
"كورده‌كان سنووره‌كانیان له داعش ده‌پاراست و توركیا ره‌تیده‌كرده‌وه بیپارێزێت"
K24 - هه‌ولێر:
جۆن كیری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی باراك ئۆباما، ره‌خنه له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له دۆسیه‌ی سووریادا و ده‌ڵێت: "واشنتن زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه".
كیری له دیدارێكی كه‌ناڵی CNN ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: "زیانمان به‌ركه‌وت، سه‌رۆك تره‌مپ خیانه‌تی له كورد كرد، كورده‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانمان بوون، ئه‌وان رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان هه‌بوو له شكستهێنان به داعش و پاراستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، له كاتێكدا توركیا رهتیدهكردهووه سنووره‌كانی خۆی له هاتنی داعشه‌كان بپارێزێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێستا سه‌رۆك تره‌مپ رێگای به ئه‌ردۆغان داوه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به دهستیبهێنێ، له راستیدا تره‌مپ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌ردۆغانی كرد، له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا هێنده‌ی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، هاوكاریی توركیای كرد بۆ چۆڵكردنی ناوچه نزیكه‌كانی سنوور، ئه‌وه‌ش رووداوێكی ئاسایی نییه و به‌و هۆیه‌وه زیانمان به‌ركه‌وتووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زیانه‌كان له‌و ساتانه‌وه بهرمانكهوت كه له تویته‌ره‌وه نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كێشینه‌وه، به‌و هۆیه‌وه واشنتن ئه‌و پێگه‌یه‌ی له ده‌ستدا كه له سووریا ده‌یویست له‌گه‌ڵ رووسیا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بكات، ئێستا وێنه‌كه روونه هیچ هێزێكی دیپلۆماسی له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه نییه".
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئێستا ده‌بینین ئاڵای رووسیا له‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌شه‌كێته‌وه، ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌مه‌ریكات پێده‌ڵێت".
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی ئیداره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "سه‌رۆكی عێراق گوتوویه‌تی، خه‌ڵكی له ناوچه‌كه له هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌پرسن و ده‌ڵێن، ئایا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هیچی لێ سه‌وز ده‌بێت؟".
