کەجەکە هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا راگەیاند

رووسیا و تورکیا لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە رێککەوتوون

K24 – هه‌ولێر:

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رێککەوتنی تورکیا و رووسیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان رەتدەکاتەوە.

کەجەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەڵێنەکانی ئەمەریکا و رووسیا لەگەڵ تورکیا بەبێ ئیرادەی کورد کراون و قبوڵی ناکەن.

کەجەکە گوتیشی بوونی هێزەکانی سووریا و رووسیا لەناوچە سنوورییەکان کارێکی قبوڵکراوە، بەڵام کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و بوونی گەڕی هاوبەشی تورکیا و رووسیا لە ناوچە سنوورییەکان کارێکی قبوڵکراو نییە.

 کەجەکە داواشی لە هەسەدە کردووە وەڵامێکی مێژووی رێککەوتنی تورکیا و رووسیا بداتەوە.

هەفتەی رابردوو رووسیا و تورکیا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا رێککەوتن و وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر سنووری توركیا نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا رووسیا و سووریا ناوبژیوانی ناكه‌ن و رێگه‌ به‌ توركیا ده‌ده‌ن رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه‌.

 H.J