نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كاتی ئه‌وه‌یه له سووریا كۆتایی به یارییه‌كه بهێنین
گۆتێرێس: ده‌بێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان بكرێت

K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "له پاش رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕێكمان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌بینیووه".
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌وانانی گوتووه: "خۆشحاڵم هیچ هه‌واڵێكمان له‌باره‌ی زیادبوونی گرژییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له باكووری سووریا رووده‌دات، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئێستا كاتی گفتوگۆیه بۆ كۆتاییهێنان به‌و یارییه به شێوه‌یه‌كی جدی".
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، پرۆسه‌ی سیاسی بایه‌خێكی زۆرتری ده‌بێت له چاو رابردوودا، هه‌وڵه‌كانیشمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووری له ژنێڤ ده‌ست به كار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ره‌و جیاكردنه‌وه‌ی وه‌رزه كاره‌ساتباره‌كانی ژیانی گه‌لانی سووریا".
پێشبینی ده‌كرێت، لیژنه‌ی ده‌ستووریی له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا له ژنێڤ ده‌ست به كاره‌كه‌یان بكه‌ن.