توركیا لەبارەی دۆخی عێراق ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتییانی

زیاتر لە 40 كەس كوژراون

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە، ئەگەر ناچار نەبن، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە سەردانی عێراق نەکەن.

هەروەها داواشی لە هاووڵاتیانی کردووە، خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بەدوور بگرن و دووپاتیشی کردووەتەوە کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی عێراق دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ خوپیشاندانەكان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكردەوە و بەھۆی ئاڵۆزییەكانەوە، زیاتر لە 40 كەس كوژران و زیاتر لە 3 ھەزار كەسیش برینداربوون.

ھ،م