ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ده‌كات
"سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی "تیرۆریستان" له‌سه‌ر یه‌ك مێز گفتوگۆ ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا ده‌ست به هێرشه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان ناوچه‌كه له هێزه كوردییه‌كان "پاك" ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر "تیرۆریستان" له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته 150 كاتژمێرییه‌كه له باكووری سووریا نه‌كشانه‌وه، خۆمان ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و ناوچه‌كه له "تیرۆریستان" پاك ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر تیرۆریستان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌و 30 كیلۆمه‌تره‌ی بۆمان دیاریكردوون له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون، ئه‌وا بۆ هه‌ر شوێنێك بچن بدوویاندا ده‌چین و هه‌رچی له تواناماندا بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یكه‌ین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "هێزه كوردییه‌كان"، كه ئه‌نقه‌ره به تیرۆریست ناویان ده‌بات.
ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆشی له‌وه نیشاندا، كه سه‌رۆكی گه‌وره وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد داده‌نیشن و له‌سه‌ر یه‌ك مێز گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ "تیرۆریستان" ناكات و نێوهندگیریكردنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌ت ده‌كاته‌وه".
ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناوچه‌ی ئارام له نێوان سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی درووست ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ژێرخان و سه‌رخانێك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ په‌نابه‌ران له‌و ناوچه‌یه"، روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه به به‌ڵگه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م جیهان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه رێز له رێككاره‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی سنووره‌كانمان بگرێت و پشتیوانی له پڕۆژه‌یه‌مان بكات، كه تایبه‌ته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، كه ئێستا له توركیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌میشه باس له‌وه ده‌كرێت، كه ئه‌ردۆغان به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی بۆ نیشیتهجێكردنی په‌نابه‌رانی عه‌ره‌بی سووری له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بانگه‌شه‌ی "ناوچه‌ی ئارام"ی بۆ ده‌كات، ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیان ناوچه‌كه بگۆڕێت و عه‌ره‌ب له شوێنی كورد له‌و ناوچانه نیشته‌جێ بكات.
پیشتریش چه‌ندین جار ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی توركیا له رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ره‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
H.B