هه‌سه‌ده‌ و سوپای سووریا رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ده‌بنه‌وه‌

وێڕای ئاگربه‌ست، شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

وێڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، شه‌ڕ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و سوپای سووریا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به‌ سووپای توركیا له‌ ده‌ورووبه‌ری ته‌لته‌مر روویدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پەیامنێری كوردستان24 سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان گوندەكانی دەورووبەری سەرێكانیێ بۆردومان دەكەن.

پەیامنێری كوردستان24 رايگەیاند، سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆن كە توركیا پشتگیرییان دەكات، گوندەكانی عامریە و سەفەح و مەناجیر لە شاری سەرێكانیێ بۆردومان دەكەن، خەڵكی ئەو گوندانەش ئاوارەی حەسەكە بوونە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە نزیك تەلتەمر، شەڕ لە نێوان ھەسەدە و ھیێزەكانی حكوومەتی سووریا لەلایەك و چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەلایەكی دیكەوە روویدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەك سەربازی حكوومەتی سووریا كوژران.

ئ. م